پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست، یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی بەرز ڕاگرت

کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML) عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە بەرخۆدانیان لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین مۆرکی خۆیان لە مێژوودا، یادکردەوە و ئاماژەی بەوەدا خاوەندارێتی لە یادکردنەوەیان دەکەن.

کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML) بە ڕاگەیاندنێکی نووسراو ئاماژەی بەوەدا کە بە دڵتەنگییەوە شەهید بوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بیستووە کە پێشەنگانی بەرخۆدانی ئازادیی نەتەوەیی کوردن. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنجیان خستۆتەسەر هەردوو پێشەنگەکە، بە مێژووی ٥٠ ساڵەی تێکۆشینیان لە هەر چواربەشی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین شوێنەواری لە بیرنەکراوین بە جێهێشتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML)  شەهید بوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونیان بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە بیستووە، هەروەها بە بە دڵسۆزییەوە پێشوازی لە یادکردنەوەیان دەکات  و هاتووە: "ئەم دوو هاوڕێیە کە سیمبولی بەرخۆدانن، ئیرادە و بەڵێندەری ئازادین، نە لەسەر ئەو ڕێگەی ڕێپێوانیان کرد و نە لەسەر ئەو خاکەشی کە ژیان، نە لە لایەن گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە لە بیرناکرێن."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا عەلی حەیدەر قەیتان وەک هاوڕێکانی پێناسەی دەکەن، "سیاسەتمەدار، گەریلا، ڕۆشنبیر، شاعیر و زانا بووە لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا"، ڕەزا ئاڵتونیش بە "دڵسۆز، هۆشیار، گوتار و لە چالاکیدا بڕیاردەر" ناسراوە. پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML)  ڕایگەیاند کە هەردوو پێشەنگەکە ڕەنجی گەورەیان لە دەستکەوتەکانی گەلی کورددا داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML)  گوترا: "هەردوو هاوڕێ گەیشتنە ئامانج و حەقیقەتی خۆیان و بەجێیانهێشتین" بەڵینی زیندوو هێشتنەوەی یادکردنەوەی ئەوان و یادکردنەوەی هەموو شەهیدانیان دووپاتکردەوە.

پارتی کۆمۆنیستی تورکیا/مارکیس-لینینیست (TKP-ML)  ئاماژەی بەوەدا ئەو مەشخەڵەی ئەوان هەڵیانگرتبوو، تاوەکو سەرکەوتن بە شانازییەوە هەڵیدەگرن.