پارێزه‌ران رازیه ئۆزتورك، ئیراهیم بیلمه‌ز، جه‌نگیز یوره‌كلی و مه‌زڵوم دینچ به مه‌به‌ستی دیدار داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
پارێزه‌ران سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد و داوایان كرد موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ساڵی ١٩٩٩دا كاتێك به پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دیل گیرا، تائێستا له زیندانی جۆری ئێف به ئاسایشی به‌رزی ئیمراڵی، له گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه.
دوایین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٢٥ی ئاداری ساڵی رابردوو له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه بوو له‌گه‌ڵ براكه‌ی. كاتێك براكه‌ی به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، په‌یوه‌ندییه‌كه پچڕابوو.
ئۆجالان دوایین جار و پاش هه‌شت ساڵ له ٢-٢٢ی ئایار، ٧ی ئابی ٢٠١٩ پارێزه‌ره‌كانی بینیبوو. له ٧ی ئابی ٢٠١٩ به‌دوواوه هه‌موو داواكارییه‌كانی پارێزه‌ران بێ وه‌ڵام هێڵراونه‌ته‌وه.
پارێزه‌ران له ٢٢ی تشرینی دووه‌مدا به مه‌به‌ستی دیداری به‌په‌له سه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی سزا له بورسایان كردبوو و ئاشكرا ببوو كه له‌باره‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه دوو بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی دیدار دراون. ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی سزای بورسا رایگه‌یاندبوو، كه دادگا له باره‌ی ئۆجالانه‌وه له ١٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا ب ماوه‌ی شش مانگ دیداری قده‌غه كردووه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داواكاری دیداری بنهماڵهكانیشی ره‌تكردووه‌ته‌وه و بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دیسپلینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگا جێبه‌جێكردنی سزای ئیمراڵی ‘سێ مانگ دیدار و چاوپێكه‌وتنی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‘ كه له ١٨ی ئابدا دهڕووه وه‌ك پاساو نیشانداوه.
هـ . ب