پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ مه‌به‌ستی دیدار داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ داواكاری ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ زیندانی ئیمراڵی جۆری ئێف له‌ هه‌لومه‌رجێكی دژواری گۆشه‌گیریدا زیندانی كراوه‌. له‌ پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ رازیه‌ ئۆزتورك، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ، رێزان ساریجا و عه‌مران ئه‌مه‌كچی به‌ داواكاری دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

رێزان ساریجا و نه‌ورۆز ئویساڵ كه‌ پارێزه‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانن دوای ٨ ساڵ دوایین جار له‌ ٢-٢٢ی ئایار، ١٢-١٨ی حوزه‌یران و ٧ ئابی ٢٠١٩ دیدارییان له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان ئه‌نجامدابوو. ٣ ساڵه‌ دیداری پارێزه‌ره‌ان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

هـ . ب