پارێزەر یوسف چاکاس وتی:"باسکردنی مافی هیوا لەلایەن ئێمە و دەوڵەت باخچەلییەوە و پێکهێنانی مافی هیوا بەمانای جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و بونیاتنانی ئاشتی لە ناوچەکە دێن. بابەتی پێکهێنانی مافی هیوا بەمانای چارەسەری هەموو پرسەکەیە. پێویستە ئێمە بە گرنگی و بە پەرۆشەوە کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین."
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٤ سزای زیندانیی "تاهەتایی قورس"ـی سەر رێبەر ئاپۆ کە دەبێتە هۆی کارەسات، لە دژی ماددەی سێیەمی ئەشکەنجەدانی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا ناساند و بڕیاری هەڵپەساردنی دا. دادگاکە بڕیاری دا پێویستە 'مافی هیوا'ـی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت بەڵام لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا هیچ هەموارکردنەوەیەکی یاسایی ئەنجام نەدراوە. لەسەر ئەو بابەتە پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و هەندێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا سەردانی نوسینگەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپایان کرد کە بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی بڕیارەکانی دادگاکە.
نوسینگەکە لە دوایین کۆبوونەوەکانی خۆی لە ١٧-١٩ـی ئەیلوولدا بەمەبەستی پێداچوونەوە بە یاساکان تاوەکو ٢٠٢٥ کاتی دا بە تورکیا و سەرەتا هۆشداریی دا کە ئەو بڕیاری نێوەندگیریی دەدات. لە ئێستادا پەیوەست بە پڕۆسەکەوە 'مافی هیوا' دووبارە کەوتووەتەوە بەرباس. بەڵام تا ئێستا سەبارەت بە "مافی هیوا" هیچ هەنگاوێکی بەرچاو نەنراوە.
ئەندامی کۆمسیۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی یاساناسانی ئازاد (ئۆهەدە)ی بنکەی ئامەد پارێزەر یوسف چاکاس سەبارەت بەو بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) دوا و ئاماژەی بەوە کرد:"لە سەرانسەری جیهان دوو جۆر سزادان هەن. یەکێکیان بەرامبەر ئەو تاوانانە جێبەجێ دەکرێت کە ئەنجام دراون، ئەوەیتر لە بەرکەوتەی دەوڵەت و دەسەڵاتداران لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە زیندانی سیاسین. مێژووی جیهان شایەتی لەسێدارەدانی زانا، سیاسەتمەدار، شۆڕشگێڕ و چالاکوانانێکە کە وەکو دەسەڵاتداران بیر ناکەنەوە. پڕۆسەی قسەکردن لەسەر 'مافی هیوا' ڕووبەڕووی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان و پاشان چوونە گۆشەی زیندان یان "زیندانی تاهەتایی قورسکراو" و ئازادکردنی تەواو مەرجدار بووەتەوە. دەبێت لەو چوارچێوەیەدا چاوی لێ بکرێت.
ئێمە دەبینین کە لە تورکیا تا ساڵانێکیش سزاکانی لەسێدارەدان سەپێنراون و پاشان لە سەردەمێکی دیاریکراودا لەگەڵ هەڵپەساردنی سزاکانی لەسێدارەدان سزاکان جێبەجێ نەکراون. پڕۆسەی ڕادەستکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە تورکیا، لە پڕۆسەی دادگایکردندا و دوای ئەوە هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدان لە سەردەمی گونجاندنی یاساکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا و گۆڕینی بۆ "سزای تاهەتایی قورسکراو" و بەتەواوی نەهێشتنی مافی ئازادکردن بە مەرج. مافی هیوا دەڵێت کە دەبێت هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەبێت ڕۆژێک لە زیندان ئازاد بێت."
جێبەجێ کردنی "مافی هیوا" گەلێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات
چاکاس لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە تورکیا پەیوەست بە زیندانیانی سیاسی سیستەمێکی جێبەبەجێ کردنی تایبەت دەسەپێندرێت و گوتی:"سیستمی ئێستای تورکیا ڕێگا بە بەردانی ئەو زیندانییانە نادات کە سزای زیندانیی تاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، بەهۆی یاساکانی تایبەت بە "تیرۆر"ەوە. ئێمە داوای دەرکردنی یاسایەکی تایبەت لە چوارچێوەی ئەو تاوانانە دەکەین کە ئێمە پێی دەڵێین تاوانی ڕێخراوەیی. ئەو یاسایانە بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێن. ئەوە ماوەیەکی زۆرە ئێمە سەبارەت بەو پرسە گفتوگۆ دەکەین. ئێمە گفتوگۆی زۆرمان کرد کە دەبێت هەموو کەسێک مافی هیوای هەبێت. ماوەیەکی زۆر گفتوگۆمان کرد کە چی؟ ئێمە گفتوگۆی بوونی مافی هیوا، گۆشەگیری و لەناوبردنی گۆشەگیری لە زیندانی ئیمڕاڵیمان بۆ هەموو زیندانیان کرد.
ئێمە دەبینین کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی نەتەوەپەرست خۆی بابەتی "مافی هیوا"ی خستە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە. هەروەها سەرەڕای ئەوەی دەربڕینی دەستەواژەی "بەڕێز ئۆجالان"ـی ئێمە بێزاریشی کرد، کەچی خۆی دەستەواژەی "سەرۆکی دامەزرێنەر عەبدوڵا ئۆجالان"ـی هێنا سەر زمان. دەبێت ئەوە بزانرێت کە بارودۆخ گۆڕاوە. لەم بارودۆخەکدا پێویستە گفتوگۆ لەسەر مافی هیوا بکرێت. پێویستە سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە تورکیا پێویستە بینێت گفتوگۆ بکرێت. لە مانگی ئەیلوولدا نوسینگەی وەزیران ساڵێک دەرفەتی دابوو. باش نییە کە نوسینگەی وەزیران تا دێت کات بەفیڕۆ دەدات. دوای بانگەوازی ٢٧ـی شوبات پڕۆسەکە گۆڕا. ئێمە لە پڕۆسەیەکی مێژووییداین و باسی چارەسەری کێشەی کورد دەکەین. مافی هیوا و ئەو مافەی کە لە خودی بەڕێز ئۆجالانەوە سەریهەڵداوە، بەو مانایە نایەت کە تەنها بەڕێز ئۆجالان لێی سوودمەند دەبێت."
'پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت'
پارێزەر یوسف چاکاس ئاماژەی بەوە کرد بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکە نیاز بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و وتی:"قسەکردن لەسەر مافی هیوا لەلایەن ئێمە و دەوڵەت باخچەلییەوە و پێکهێنانی مافی هیوا بە مانای جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەڕێز ئۆجالان و بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە دێن. بابەتی پێکهێنانی مافی هیوا بەمانای چارەسەری هەموو پرسەکەیە. پێویستە ئێمە بە گرنگی و بە پەرۆشەوە کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین. بەڕاستی ئێمە لە کاتێکی هەستیار و گرنگ داین. پێویستە ئاشتی بەدیبێت و مافی هیوا ڕێنیشاندەری ئاشتی بێت. چونکە لە ساڵی ١٩٩٣ــەوە پڕۆسەیەکی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان هەبوو. پڕۆسەکەی ئێستا بە هەمان مانا دێت. خوشک و برایەتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بونیات دەنرێت. ئەمەش بەستراوەتەوە بە ئازادکردنی جەستەیی بەڕێز ئۆجالانەوە."