بە دیمەن

پارێزەر زاروهی: پێویستە هەموو پارێزەران بەشداری کامپینەکە ببن

پارێزەر زاروهی هۆڤهانیسیان باسی لەوەکرد نابێت ئەو دۆخە قبوڵ بکرێت کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە و بانگەوازی لە هەموو پارێزەران کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد بەشداری کامپینەکە ببن.

ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیری ئیمراڵیدایە، ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نیە. پارێزەران لە کوردستان، تورکیا و چەندین وڵاتی دیکەوە داواکارییان بۆ دیدار پێشکەشکردووە. یەکێک لەو پارێزەران کە داوای چاوپێکەوتنی تۆمارکردووە، پارێزەری ئەرمەنی زاروهی هۆڤهانیسیانە. پەیوەست بەم داواکارییانە پارێزەر پارێزەر زاروهی هۆڤهانیسیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

پارێزەر زاروهی هۆڤهانیسیان ئاماژەی بەوەدا وەک پارێزەرێک بە ئەرکێکی مرۆڤانەی بینی کە بەشداری کامپینەکەببن کە بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵیە و وتی: "باوەڕم بەوەیە ئەم کامپینە و هەڵمەتی ئازادی جەستەی ئۆجالان دەگات بە ئامانجی خۆی. ئەم کامپینە کاریگەری خۆی لەسەر یاسا دروستەکات و گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەسەر ئۆجالان لادەدات. پێویستە هەموو پارێزەران بەشداری بکات و کاریگەری دروستەکەن بۆئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا فەراهەم ببێت."

فکر و فەلسەفەی ئۆجالان لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە

پارێزەر زاروهی هۆڤهانیسیان باسی لەوەکرد ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خاوەنی فکر و فەلسەفەیەکی ئازادە و وتی: "لەمڕۆدا فکر و فەلسەفەی ئۆجالان لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە فکری ئۆجالان بۆ هەموو مرۆڤایەتی گرنگە و بۆ کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئازاد کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروستەکات. لەمرۆدا جیهان پێویستی بە فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالانە چونکە زامنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و سەقامگیرە."

'گۆشەگیری پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤە'

پارێزەر زاروهی هۆڤهانیسیان دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی قسەیکرد و وتی: "ئەو گۆشەگیرییەی لەمرۆدا لەسەر ئۆجالان و هەڤاڵەکانیدا سەپێنراوە، لەدەروەی هەموو یاسا ناوخۆی و نێونەتەوەییەکاندایە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. کاتێک دەڵێین مافی مرۆڤ، باس لە یاسایەک دەکەین کە مافی چاوپێکەوتن و مافەسەرەتاییەکانی تێدایە بۆئەوەی زیندانیان سودبەخشبن لێی. بەڵام دەبینین دەوڵەتی تورک بە ئەنجامدانی گۆشەگیری یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. ئۆجالانیان لە زینداندا خستۆتە ژێر گۆشەگیری و گوشارێکی دژوارەوە. هەندێ لێکۆڵێنەوەم دەربارەی دۆخی ئۆجالان لە زینداندا کردووە. بۆم دەرکەوت ئۆجالان چەندین ساڵە بە تەنها لە ژورێکدا زیندانی کراوە و لە هەموو مافێکی زیندانی بێبەشکراوە. نابێت بە هیچ جۆرێک ئەم دۆخەی ئێستایی سەر ئۆجالان قبوڵبکرێت."