پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیان کرد

پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی بینی بریگرتەکەیان، سەردانی داواکاری گشتیان کرد.

هەر یەک لە نەورۆز ئۆیسال، فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینچ پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە مەبەستی بینی بریگرتەکەیان سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

دوایین جار هەر یەک لە رێزان ساریجا و نەوروز ئویسال دوای ٨ ساڵ لە بەرواری ٢ و ٢٢ی گوڵان، ١٢ و ٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩دا توانیبویان لە ئیمرالی سەردانی رێبەری گەلی کورد بکەن.

داواکاری گشتی بورسا لە بەرواری ٢٣ی ئەیلولی ئەمساڵدا بە بیانووی ئەوەی رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٠٩دا 'نەخشە رێگاکەی' بۆ چارەسەری پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، سزای قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ ماوەی ٦ مانگی بەسەردا سەپاندووە.

ز.ش