پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیایان لە بورسا کرد.

بە پاساوی ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد "نەخشەڕێی" بە پارێزنامەکەی لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا زیاد کردووە، دەوڵەتی تورک ٦ مانگ سزای قەدەغەى چاوپێکەونی پارێزەرەکانی بەسەردا سەپاندووە.

ژ.ت