پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ موکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتیی بورسە و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ موکیلەکەیان سەردانی داواکاری گشتیی بورسە و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، ڕێزان ساریجا، ڕازیە ئۆزتورک، مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، بەمەبەستی بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان و عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش، داوایان لە داواکاری گشتی بورسە و بەرێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی پێشکەش کرد.
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا بەهیچ شێوازێک زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست نەگەیشتووە.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەرهەفتەی دووجار داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام وەڵامێکیان نادرێتەوە.