پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەران داواکارییان پێشکەش کرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە ئیمراڵی.
پارێزەران داواکارییان پێشکەش کرد بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە ئیمراڵی.
لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، ڕازیە ئۆزتورک، ڕەزان ساریجا، مەزڵموم دینچ و فایەق ئۆزگور ئەرۆل بۆ بینینی موەکیلەکەیان کە ڕێبەر ئاپۆیە، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
هاوکات پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی تر، هەریەک لە عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، داواکارییان پێشکەش کرد.