پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت و بڕۆن بۆ ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

رازاییە تورگیوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران رێزان ساریجا و نەورۆز ئۆیساڵ دوای ٨ ساڵ توانییان لە ٢ و ٢٢ی ئایار و هەروەها ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

ژ.ت