پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیـمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببین، جارێکیتر دیکە سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

رێزان ساریجا، فایەق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی رۆژی دوشەمە موەکیلەکەیان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

کۆتا چاوپێکەوتن و پێوەندی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢٥ی ئادار کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  توانی بە ڕێگەی پێوەندی تەلەفوونی لەگەل محەمەد-ی برای قسەبکات. بەڵام پێوەندییەکە زۆر کورت بوو و پچڕا.

ک-ش