پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
هەریەك له جەنگیز یورەکلی، ڕازیه ئۆزتورك، ئیبراھیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی، له پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەده، بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ موەكیلەكانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش، ئەنجام بدەن کە لە ئیمراڵی گۆشەگیر کراون، سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بەهیچ جۆرێک زانیاری لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە پارێزەران هەفتەی دوو جار داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام وەڵامی داواکارییەکەیان نادرێتەوە.
ھەروەھا لەماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا پاڕێزەران تەنیا ٥ جار ڕێگەیان پێدراوە دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن کە دوایین دیداریش لە ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە.