پارێزەران بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان کە لە ژێر گۆشەگیری تونددایە، داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان کە لە ژێر گۆشەگیری تونددایە، داواکارییان پێشکەش کرد.
مەزڵوم دینچ، رازیە ئۆزتورک، رێزان ساریجا و فایەق ئۆزگور ئەڕۆل کە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدەن بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەران ماوەی دوو ساڵە ناتوانن زانیاری لە بارەی موەکیلەکەیانەوە بەدەست بهێنن. پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ کردنی سزاکانی ئیمراڵییان کردووە.
نوسینگەی یاسایی سەدە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە ناتوانێت زانیاری لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست بهێنێت.
پارێزەران دوایی جار لە ٢ی ئایاردا رایانگەیاند، "سەرباری ئەوەی بنەماڵە و پارێزەران ژمارەیەکی زۆر سەردانیان داواکارییان پێشکەش کردووە و لە هەوڵ دان، بەڵام نەمانتوانیوە لەبارەی دۆخی تەندروست و هەلومەرجی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان و سێ موەکیلەکەی دیکەمان لە ئیمراڵی زانیاری بەدەستبهێنین. ئەو دۆخە مایەی نیگەرانی ئێمە و هەموو کۆمەڵگایە".
هـ . ب