پارێزەران داوای بینینی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لە ئیمڕالی ئەنجام بدەن، سەردانی داواکای کۆماریان کرد.

رازیە ئوزتورک، رێزان سارجا، فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ و عمران ئەمەکچی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بورسە و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد و داوایان کرد لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالانی موەکیلیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە دۆرگەی ئیمڕالی لەژێر چاودێریەکی چڕ و گۆشەگیریەکی قۆڵدایە.

دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.

ف.ق