پارێزەران داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسای سەدە داوایان کرد سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە، ڕێزان ساریجا، نەورۆز ئویسال، مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگۆر ئەرۆل بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کە لە زیندانی ئاسایشی ئاستبەرزی جۆری ئێف لە ئیمراڵیدایە، سەردانی نوسینگەی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.

هەروەها پارێزەران بۆ بینینی عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، کە ئەوانیش لە ئیمراڵی بەندکراون، سەردانی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە کرد.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێزان ساریجا و نەورۆز ئویسال توانیان دوای ٨ ساڵ لە ۲ و ۲۲ی ئایار و ۱۲ و ۱۸ی حوزەیران و ۷ی ئابی ۲۰۱۹ دا چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت. لەو کاتەوە پارێزەران نەیانتوانیوە چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت.

ژ.ت