پارێزەران داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵی کرد.

پارێزەرانی نووسینگەى یاسایی سەدە، مەزڵو دینج، نەورۆز ئویسال، ئیبراهیم بیلمەز و جەنگیز یورەکلی داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موکلەکەیان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

پارێزەران داوایان لە داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵی کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان ئەنجام بدەن، چونکا ماوەی ساڵێک و پێنج مانگە هیچ زانیارییەکیان لەسەر موەکیلەکەیان پێنەگەیشتووە.

پارێزەران هەفتەی دوو جار داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ موکلەکەیان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.

ژ.ت