پارێزەران داوایان کرد لەگەڵ رێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن کە دوو ساڵە کەس زانیاری لەسەر دۆخی ئەمنی و تەندروستیی نازانرێت.

رێزان ساریجا، نەورۆز ئویسال، مەزلۆم دینچ و فایەق ئوزگور ئەڕۆل پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بە مەبەستی بینینی رێبەر ئۆجالان داواکاریان پێشکەش کرد.

پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە (عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم ووەیسی ئاکتاش)، داواکاریان پێشکەش بە داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیـڕالی کرد.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا، هیچ زانیاریەک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە بەدەست نەهێنراوە.

ف.ق