پارێزەران داواین کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن بکەن، سەردانی داوکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد.

نەورۆز ئۆیسال، ئیبراهیم بیلمەز، مەزلحم دینچ و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داوکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد و داوایان کرد چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.

دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.

ف.ق