پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد تاوەک بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد تاوەک بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.
رازییە تورگیوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
پارێزەران دوای ٨ ساڵ لە رێگریکردنیان بۆ بینی ئۆجالان، بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٨دا توانییان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت. دوای ئەوەش هەر لە ساڵی ٢٠١٨دا لە رۆژانی ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزەیران و هەروەها دواینجاریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبویان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.
بڕیاری "قەدەغەکردن"ی چاوپێکەوتنیان داوە
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی ئەوەى ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا "نەخشەڕێگای" پێکشەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، بڕیاریداوە بۆ ماوەى ٦ مانگ چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ ئۆجالان قەدەغە بکرێت.
ژ.ت