وڵاتانی رۆژئاوایی كه شه‌ڕی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی تورك له كوردستان نابینن، چه‌ندین ساڵه دژی تێكۆشانی ئازادی كورد سیاسه‌تی بهتاوانبارنیشاندانیان په‌یڕه‌وكردووه. دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له ٢٦ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٣ په‌كه‌كه‌ی له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، ساڵی ١٩٩٧ له ئه‌مریكا، ساڵی ٢٠٠٢ش له یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان'دانرا.
ئه‌و تێكۆشانه‌ی بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له‌و لیستانه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه، له ساڵی ٢٠١٤بهدواوه گۆڕدراوه بۆ تێكۆشانی یاسایی و داد. له به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان و دوران كاڵكان له ١ی ئایاری ٢٠١٤ له رێگه‌ی پارێزه‌رانی هۆڵندی خۆیانه‌وه له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا دۆسیه‌یه‌كیان كرده‌وه. 'كۆتا' دانیشتنی ئه‌و تێكۆشانه یاساییه ٣١ی ئاداری ٢٠٢٢ له دیوانی دادی ئه‌وروپا له لوكسه‌مبورگ به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ئه‌و دانیشتنه كه له‌لایه‌ن رای گشتی كورد و ئه‌وروپا له نزیكه‌وه چاودێری كرا، له پارێزه‌رانی په‌كه‌كه تاماڕا بروما ماریكێ ڤان ئیك له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له ئێستا به‌دواوه له دۆسیه‌كه‌دا رووده‌دات قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
'پێده‌چێت بڕیارێكی زۆر به‌رفراوان بدرێت'
پارێزه‌ر بروما باسی له‌وه‌كرد، كه دادگا زۆر گرنگی به دۆسیه‌كه و بڕیاره‌كه ده‌دات و وتی، "بووه دۆسیه‌یه‌كی زۆر درێژ و له‌سه‌ره‌تای دۆسیه‌كه به‌دواوه له به‌ڕێوه‌چوونی دادگادا زۆر بابه‌ت هه‌بوون، هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه كه ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م ئاسته. هه‌روه‌ها زۆر دڵخۆش بووم كه دادگا له‌سه‌ر دۆخی تایبه‌تی دیاریكردنی چاره‌نووس و رێگا و رێبازه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌كه‌كه به تایبه‌تی راوه‌سته‌ی كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه پرسیاره‌كانی دادگا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی منی تووشی سه‌رسوڕمان كرد".
پارێزه‌ر تامارا باسی له‌وه‌كرد، كه دیوانی دادی ئه‌وروپا ده‌توانێت له ماوه‌ی ٧ مانگدا بڕیاری خۆی ئاشكرا بكات و له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دۆسیه‌كه‌وه وتی، "چاوه‌ڕوانم كه بڕیارێكی زۆر به‌رفراوان بدات و دواتریش ئه‌و دۆسیه پێشه‌نگایه‌تی بۆ دۆسیه‌ی سێهه‌م ده‌كات كه له ساڵی ٢٠٢١دا ده‌ستیپێكرد. له‌سه‌ر هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا زانیاری زۆر بچوكیش ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕێم كه گرنگترین بڕیار له‌و دۆسیه‌دا بدرێت".
'لیسته‌كان دوای ساڵی ٢٠١٥ بوونه جێی گفتوگۆ'
پارێزه‌ر تامارا بروما باسی له‌وه‌كرد، كۆمسیۆنی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بڕیاره‌كانی دادگا له ساڵانی ٢٠١٨-٢٠١٩یان له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه و به به‌ڵگه‌كانی ساڵانی رابردوو به شێوه‌ی كۆپی كردن په‌كه‌كه‌یان له لیسته‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه. تاماڕا وتی، "ساڵی ٢٠١٨ دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا هه‌چه‌نده وتبێتی پاساوه‌كان وه‌ك پێویست نین، ساڵی ٢٠١٩ ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆپی كرد و سه‌ر له نوێ پێشكه‌شی كرده‌وه، به‌و جۆره په‌كه‌كه سه‌رله‌نوێ خرایه لیسته‌كه‌وه. له‌راستیدا هێشتاش گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕیارانه‌ی ساڵی ٢٠١٥ و دواتر دران راستن یان ناڕاستن".
پارێزه‌ر مارییكێ ڤان ئیكیش ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵسه‌نگاند كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا و كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ناچاره كه بڕیاری دیوانی دادی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات یان نا وتی، "له‌راستیدا دادگا خۆی ئه‌و پرسیاره‌ی له ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد و ئه‌نجومه‌ن باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌وه بكه‌ن شتێكی جیاوازه، یاخود له دادگایه‌كی باڵاتر زانیاری وه‌ربگرن".
هـ . ب