پەدەکە لە دژی یەکگرتووی کورد لە کەرکوک ڕێکەووتنی کردووە

دوای یەکلایبوونەوەی دەرنجامەکانی هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی پارێزگای کەرکورک، تاوەکو ئێستا پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلاینەبووەتەوە، بەرپسێکی یەکەنە لە کەرکوک ئاماژەی بەوەدا؛ پەدەکە لە دژی کوردان کاردەکات لەو شارەدا.

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکەنە حەسیبە عەبدوڵا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا؛ پەدەکە لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا ڕێکەوتنیان کردوە لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە شێوەی خولاو بێت.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکرد: "پەدەکە لە هەرێم لافی کوردایەتی لێدەدات، بەڵام لە کەرکووک شایستە نەتەوەییەکان هەڕاج دەکات و لە هەرێمیش قوتی فەرمانبەران زەوت دەکات."

شایەنی باسە، دوابەدوای یەکلایبوونەوەی دەرنجامی هەڵبژاردنە خۆجییەکانی پارێزگاکانی عێراق، پۆستی پارێزگاری چەندین پارێزگا یەکلایبووەتەوە و دانراون، بەڵام لە پارێزگای کەرکورک بە هۆیی نزیکبوونی ژمارەی کوردسیی لایەنە بەشداربووەکان و فرە پێکهاتەی نەتەوەی  لەو شارەدا هێشتا پۆستی پارێزگای کەرکورک دانەنراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پەدەکە بەم ڕێکەتنانەی لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا، بەهێزی و شانسی کوردان بۆ بەدەستهێنانی پارێزگاری ئەوشارە کەمدەکاتەوە.