پەدەکە لە پاریس و مارسیلیا و درانسی ئیدانە کرا
گەنجانی کورد لە پاریس هێرشەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانەکرد. لە درانسی پۆستەر بە نووسینگەى پەدەکەدا هەڵواسرا. لە مارسیلیاش رێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی پەدەکە رێکخرا.
گەنجانی کورد لە پاریس هێرشەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانەکرد. لە درانسی پۆستەر بە نووسینگەى پەدەکەدا هەڵواسرا. لە مارسیلیاش رێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی پەدەکە رێکخرا.
لە دژی هێرشەکانی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ی پەدەکە لە ناوچەى ئامێدیی باشووری کوردستان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە، لە ناوچەى ڤیلەر لی بیلی شاری پاریس چالاکییەک رێکخرا.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە – TCŞ) لە بەردەم وێستگەى ترەنی ناوچەکەیان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەیان دەستیان بە رێپێوانکرد.
لە رێپێوانەکەدا لە دژی پەدەکە و دەوڵەتی تورک دروشم وترایەوە. چالاکوانان داوایان لە پەدەکە کرد، کۆتایی بە هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورک بهێنێت.
هەروەها گەنجانی تەجەشە لە ناوچەى درانسی لە پاریس پۆستەرێکیان بە بینای نووسینگەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا هەڵواسی، کە لەسەری نووسرابوو "پەدەکە و نۆکەرایەتی بۆ دەوڵەتی تورک تێکدەشکێن، بە دڵنیاییەوە بزووتنەوەى ئازادی سەردەکەوێت".
گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەکی تر پەدەکە و دەوڵەتى تورک-یان ئیدانە کرد و سڵاویان لە بەرخودانی چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا دا کرد.
گەنجان لە رێپێوانەکەیاندا دروشمیان لە دژی پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەوتەوە. دوای رێپێوانەکەیان لە گۆڕەپانی سینکوسیف میتینگێکیان رێکخست.
ژ.ت