پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە مارینیان ئیدانە کران
لە کۆمۆنی مارینیان لە باشووری فەرەنسا بە رێکخستنی رێپێوانێک دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئیدانە کران.
لە کۆمۆنی مارینیان لە باشووری فەرەنسا بە رێکخستنی رێپێوانێک دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئیدانە کران.
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) لە شاری مارینیانی فەرەنسا بە وتنەوەى دروشمی دڵسۆزی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و شەنگال و بە بەرزکردنەوەى پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "بمرێ خیانەت" دەستیان بە رێپێوان کرد.
رێپێوانەکە تاوەکو بەردەم بینای شارەوانیی مارینیان بەردەوام بوو و لەوێ بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، میتینگێکیان رێکخست.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی تەجەشە و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد وتە پێشکەشکرا و لە وتەکاندا، هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، گوشارەکانی سەر زیندانیان، گۆشەگیری و هێرشەکانی پەدەکە ئیدانە کران.
ژ.ت