پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا بۆ ئاشتی ناوخۆیی و گشتی گردبوونەوە ڕێکدەخات
پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای دەکات، لەپێناو ئاشتی ناوخۆیی و گشتی لە ١ ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٧:٣٠ گردبوونەوەیەک ڕێکدەخات.
پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای دەکات، لەپێناو ئاشتی ناوخۆیی و گشتی لە ١ ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٧:٣٠ گردبوونەوەیەک ڕێکدەخات.
پلاتفۆرمی باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا، جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک)، فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان، هەماهەنگی جڤاکی ئێزدی لە ئەوروپا، پلاتفۆرمی یارسان لە ئەوروپا، پلاتفۆرمی هۆرام لە ئەوروپا و کۆمەڵەی فەیلییەکان لە ئەوروپا، لە ١ ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٧:٣٠ لەپێناو ئاشتی ناوخۆیی و گشتی گردبوونەوەیەک ڕێکدەخەن.
پلاتفۆرمەکە پەیوەست بە گردبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەواز دەکات:
"با ئێمە دڵۆپێک ئاو بین بۆ ئاشتی و ئەو ئاگرە بکوژێنینەوە کە داگیرکەران دەیانەوێت ئێمەی پێ بسوتێنن.
ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتییە، با پێکەوە گۆشەگیرییەکەی بشکێنین. شکاندنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ئەو دەبێتە ئامرازێک بۆ ئاشتی لە وڵاتەکەمان و ڕۆژهەڵاتی ناوین. بۆ ئەوەی بتوانین دڵۆپێک ئاو بین بۆ ئاشتی، با پێکەوە دەنگمان بەرز بکەینەوە لە گردبوونەوەی ئاشتی لە کۆڵن. ئەمە ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی و مرۆڤایەتیی ئێمەیە. ئێمە چاوەرێتان دەکەین.
ناونیشان: برێسلاوەر پلاتز
بەروار: 01.09.2023
کات: ١٧:٣٠".