پۆلیسی 'داگیرکەر' سکاڵای لەسەر پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز تۆمار کرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بە پاساوی ئەوەی پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی ئیستەنبوڵ ئۆزگول ساکی پۆلیسەکانی وەک 'داگیرکەر' پێناسەر کردووە، سکاڵای لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش (ئەگەمە) بە پاسوی ئەوەی پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی ئیستەنبوڵ ئۆزگول ساکی کە ئەو پۆلیسانەی هێرشیان کردبووە سەر وەک 'داگیرکەر' ناوبردبوو، سکاڵای لە سەر ساکی تۆمار کرد.

وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا پێش سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیەکە، سەبارەت بە بابەتەکە لێدوانیدابوو و بەم جۆرە قسەی کردبوو: "ئەو پەرلەمانتاری هەدەپە شەرمەزار دەکەم کە وەک بێڕێزی ئەو پۆلیسانەی بە 'داگیرکەر' ناوبردووە کە دەستوەردانیان لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتدا کردووە".

هـ . ب