پۆلیس ڕێگەی نەدا ئەمەپە سەردانی ئەمینە شەنیشار بکات

چالاکی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە. پۆلیس ڕێگەی نەدا بەڕێوەبەر و ئەندامانی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) سەردانی ئێشکگرییەکە بکەن.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٦٣ هەمیندا بەردەوام بوو.

دەرگای وەزارەت لە ئەمینە شەنیاشار داخرا، ئەم جارە پۆلیس ڕێگەی نەدا ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) سەردانی ئێشکگرییەکە بکەن. ئەندامانی ئەمەپە ناچاربوون شەنیاشار جێبهێڵن.

ئەمینە شەنیشار لەبەردەم پاش شکاندنی ڕۆژووەکەی، بەردەم وەزارەتی جێهێشت.