پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی کەسوکاری زیندانییەکان: ٧ کەس دەستگیرکران

خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی سزاکەیان تەواو کردووە بەڵام ئازاد ناکرێن لە گۆڕەپانی باغجیلار ی ئەستەنبوڵ گردبوونەوە و لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر.

ئیشکگری دادپەروەری لەلایەن خێزانەکانەوە دەستیپێکردووە بۆ زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی سزاکەیان کۆتایی هاتووە بەڵام ئازاد نەکراون، لە ناوچەی باغجیلاری ئەستەنبەوڵ بەڕێوەچوو. دڵشاد جانباز پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی زەینەب چالیهان و گولەر بوغدایی پشتگیریان لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیە کرد.

'منداڵەکانمان دەمرن'

کەسوکاری زیندانییەکان ڕێپێوانیان کرد بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراون. پۆلیسیش یاسای پارێزگاری وەک بیانوویەک هێنایەوە و ویستی رێگری لە چالاکیەکە بکات. بەم هۆیەوە خزمێكی زیندانییه‌ك به‌ناوی فینجه‌ ئه‌كمان گوتی: "منداڵه‌كانمان له‌ زیندانه‌كاندا دەمرن". ئێمە نامانەوێت منداڵەکانمان بمرن. هەر بۆیە هاتینە ئێرە. ئێمە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین”.

زەینەب چالیهان، ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ناڕەزایی دەربڕی و وتی: ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. داواکاریەکە هەموومان دەگرێتەوە. کە وتیان بەسە بەسە. منداڵەکانمان لە مردندان”.

هێرش و دەستگیرکردن

پۆلیس ٧ کەسی بە کەلەپچە دەستگیر کرد و کەسوکاری زیندانیان بە ناوەکانی فینچە ئاکمان، جەمیلە کاراکاس، جەمیلە چیفتچی، قومری ئاکگول، هاوسەرۆکی هەدەپەی کوچوکچەکمەچە گوڵسوم ئۆزتورک، زەینەب چالیهان و گولەر بوغدەی دەستگیرکران. کەسوکاری زیندانیان بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" ناڕەزایییان لەبەرانبەر دەستگیرکردنی چالاکوانان و سیاسەتمەداران دەربڕی.

هەروەها بەڕێوەبەری لقی پۆلیسی ئیستەنبوڵ، حەنەفی زەنگین، دەستی مارتا سۆمیک، پەیامنێری ژن نیوزی شکاند. لە هەمان کاتدا پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەیان کە بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە دەکرد و ڕێگەیان نەدا ڕۆماڵ بکەن. دڵشاد جانباز پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵ کاردانەوەی بەرامبەر بە پۆلیس نیشان دا و رایگەیاند، هەموو هەفتەیەک دایکانی تەمەن ٧٠ ساڵ ئەشکەنجە دەدرێن. جانباز وتیشی: تەنها لەبەرئەوەی ئەو دایکانە دەڵێن نابێت چیتر تەرم لە زیندان دەربهێنرێن."

ف.ق