پۆلیس هێرشی کردە سەر میتینگی ئاشتی لە ئەستەنبوڵ
لە ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبوڵ دوای ئەوەی میتینگی ئاشتی قەدەغەکرا، رێکخستنی جەماوەری دیموکراتی حکومەتی لە ناوچەی تەقسیم شەرمەزار کرد. پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوانان و زۆر کەسی دەستگیرکرد.
لە ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبوڵ دوای ئەوەی میتینگی ئاشتی قەدەغەکرا، رێکخستنی جەماوەری دیموکراتی حکومەتی لە ناوچەی تەقسیم شەرمەزار کرد. پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوانان و زۆر کەسی دەستگیرکرد.
هێزەکانی رەنج، ئاشتی و دیموکراتی ئەستەنبوڵ بە بۆنەی ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتی لە گۆڕەپانی بازاری باکرکۆی 'میتینگی ئاشتی' ئەنجامدا. پارێزگاری ئەستەنبوك میتینگەکەی قەدەغە کرد. بۆیەش هێزەکانی رەنج، ئاشتی و دیموکراسی و جەماوەر هەوڵیاندا لە تەقسیم میتینگی شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن. بەر لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی هێزەکانی پۆلیس ناوچەکەیان گەمارۆدا.
موسا پیرۆغلو پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵ و ڕۆژنامەنووسان لە تونێلەکەی تەقسیم گەمارۆدران. لەو دۆخەدا پیرۆغلو هەروەها دروشمی "پێکەوە دژی فاشیزم بوەستنەوە" و "بژی برایەتی گەلان" وتەوە. هاوسەرۆکی لقی سەسی شیشلی ئەبوزەر ئاسلان و کەسێکی دیکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران
سەرەڕای هەموو ڕێگرییەکانی پۆلیس، جەماوەر لەو شەقامەی کە سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵی لێیە کۆبونەوە و چوونە شەقامی ئیستقلال و بەرەو تونێلەکە بەڕێکەوتن. جەماوەرەکە دروشمی "فشار ناتوانێت بێزارمان بکات" وتەوە و پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەرەکە.
چەند کاتژمێرێک بەر لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی، پۆلیس باڵەخانەی ئەستەنبوڵی هەدەپەی گەمارۆدا. پۆلیس ڕێگەی نەدا هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ئەردال ئاڤجی و ئەلیف بولوت، بەڕێوەبەرانی ناوەندی هەدەپە و بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکە، چالاکوانانی تەژا و نەسیم ئوزکان هاوسەرۆکی ماتوهای لە باڵەخانەکە بچنە دەرەوە.
سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، جەماوەر لە مەیدانی تونێلی تەقسیم کۆبوونەوە و پۆلیس چەندین کەسی دەستگیر کرد.
ف.ق