بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان، زەحمەتکێشان و گەنجان لە هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ گەیشتن بە گۆڕەپانی تەقسیم. هەروەها ئەندامانی ئومێد - سەن لە بێشکتاش کۆبوونەوە و هەوڵیان دا تاوەکو گۆڕەپانی تەقسیم ڕێپێوان بکەن، بەڵام پۆلیس ڕێگریی لێکردن. ئەندامانی ئومێد - سەن بە دروشمی پۆلیسەکانیان ئیدانە کرد، پۆلیسەکانیش هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بەلایەنی کەمەوە ١٢ کەسیان دەستگیرکرد. کەسە دەستگیرکراوەکان لە کاتی دەستگیرکردندا بە دروشم بەرگرییان کرد، بەڵام پۆلیس دەمیانیان دەگرت و توندوتیژییان لە دژیان بەکار دەهێنا.
هەروەها رێگری لەو ڕۆژنامەنووسانەش کرا، کە خۆپیشاندانەکەیان ڕووماڵ دەکرد.
هەروەها کۆمیتەکانی گەنجان دەیانویست لە قۆلی پارکی ماچکای بەرەو پارکی شاعیران بڕۆن، بەڵام پۆلیس لە پارکەکە توندوتیژییان لە دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدا و لەوێش بە لایەنیکەمەوە ٢٠ کەسی تر دەستگیرکران.
کاتێک ڕۆژنامەنووس زەینەب کورای خۆپیشاندانەکەی ڕوماڵ دەکرد، لەلایەن پۆلیسەوە بە توندوتیژی دەستگیرکرا. پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک پەلاماری قژی ئەو ڕۆژنامەنووسەیاندا و بە قژ بە زەویدا بە دوای خۆیاندا ڕایانکێشا و دوای ئەوە بە توندوتیژی دەستگیریانکرد.
هەروەها پۆلیس هێرشی کردە سەر پلاتفۆرمی یەکێتیی خەبات و ئەندامانی بیناسازی و وزە و بەلایەنی کەمەوە لەوێش ٦ کەسیان دەستگیرکرد.
تا ئێستاش هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی گۆڕەپانی تەقسیمدا دەسوڕێنەوە.
ژ.ت