پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئەدەنە ٥ کەسی دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتى تورک بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد و چوارچێوەیەدا لە شاری ئەدەنە بەدری ئاڵتان و ٤ کەسی تری دەستگیرکرد، کە بەدری ئاڵتان نەخۆشیی سی و هەناسەدانی هەیە.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەدا کەلوپەلی ناو ماڵی هاووڵاتییانیان تێکوپێکدا و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری دیجیتاڵیی هاووڵاتییاندا گرت.

لەو هەڵکوتانەدا بەدری ئاڵتان، کە نەخۆشیی سی و هەناسەدانی (KOAH) هەیە و چەتین ئاڵتان و سێ کەسی تر، کە تاوەکو ئێستا ناوەکانیان روون نەبووەتەوە دەستگیرکراون.

ژ.ت