پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە هێرشی کردە سەر خانەوادەی زیندانیان
خانەوادەی زیندانیان لە زۆر شار روویان لە ئەنقەرە کرد و ویستیان بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوان ئەنجام بدەن. لە کاتی ڕێپێواندا پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر خانەوادەی زیندانیان.
خانەوادەی زیندانیان لە زۆر شار روویان لە ئەنقەرە کرد و ویستیان بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوان ئەنجام بدەن. لە کاتی ڕێپێواندا پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر خانەوادەی زیندانیان.
خانەوادەی زیندانیان لە ئامەد، شڕنەخ، ئێلح، مێردین، گەڤەڕ، سێرت، چۆکورئۆڤا و ئەستەنبوڵ بەرەو ئەنقەرە ڕوویشتن. خانەوادەی زیندانیان سەرەتا بەشداریان لە کۆبونەوەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد.
خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش داوایان کرد، ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان کۆتایی هاتووە ئازاد بکرێن و کۆتایی بە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان بهێنرێت.
خانەوادەی زیندانیان دوای کۆبونەوەی گروپی هەدەپە ویستیان لە دەروازەی دیکمەنی پەرلەمانەوە بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوان ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد.
خانەوادەکان کە دەروازەکەیان تێپەڕاند، ویستیان کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان.
پۆلیس بە لێدان، خانەوادەکانیان سواری ئۆتۆمبێڵەکانی پۆلیس کرد.
ف.ق