پۆلیسی تورک تەرمی وەدات ئەرکمەنی ڕفاند
پۆلیس تورک تەرمی وەدات چەم ئەرکمنی رفاند، کە ئێوارەی دوێنێ بە شێوەیەکی گوماناوی لە زینداندا گیانی لە دەستدابوو.
پۆلیس تورک تەرمی وەدات چەم ئەرکمنی رفاند، کە ئێوارەی دوێنێ بە شێوەیەکی گوماناوی لە زینداندا گیانی لە دەستدابوو.
وەدات چەم ئەرکمن، کە لە زیندانی ژمارەی ٢ی جۆری ئێفی تەکیر داغ دا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، ئەم بەیانییە تەرمەکەى برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕستانی کوچوک چەکمەجەى ئیستەنبول.
بنەماڵەکە دەیانویست بۆ بەجێهێنانی رێورەسمی ئایینی تەرمەکە ببرێتە کۆمەڵەى بازارجخی دیگۆر لە ناوچەى ئەسەن یورتی ئیستەنبول، بەڵام پۆلیس ڕێگری لە بنەماڵەکە کرد و وتی: "چاوەڕێکەن، بۆچی تەرمەکە دەبەن بۆ ئەسەن یورت. ئێوە ئاڵۆزی و گرژی دروست دەکەن. ئێوە ناتوانن تەرمەکە ببەن بۆ ئەو کۆمەڵەیە".
بنەماڵەکە کاردانەوەیان بەرامبەر بە ڕێگریی پۆلیس هەبوو و وتیان: "لەبەر ئەوەی ئێمەی کوردین تەرمەکەی خۆمانمان پێنادەنەوە".
بنەماڵەکە و نوێنەرانی حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ وەرگرتنی تەرمەکە لە بەڕێوبەرایەتی گۆڕستان وەستاون.
پۆلیس لە بەرامبەر ناڕەزایەتی بنەماڵەکەدا وتویانە، فەرمانیان پێکراوە تەرمەکە نەبرێتە ئەسەن یورت. تەرمەکە لە ناو ئۆتۆمبێل دا هێشتا لە شوێنی چاوەڕوانیدا راگیراوە و سەرباری چاوەڕوانیی بنەماڵەکە بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکە، بەڵام پۆلیس تەرمی وەدات ئەرکمەنی بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووە.
ژ.ت