پەرلەمانتاری مەهەپە لە مێرسین کرێکارانی شارەوانیی کردە ئامانج و ١٠ کەس دەستگیرکران

پاش ئەوەی ئۆلجای کلاڤوز پەرلەمانتاری مەهەپە کرێکارانی شارەوانیی کردە ئامانج ١٠ کرێکاری شارەوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەستگیرکران.

پەرلەمانتاری مەهەپەی مێرسین پاش ئەوەی شارەوانیی شاری مێرسین کردە ئامانج، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنێکیان  لە دژی کرێکارانی شارەوانی دەستپێکرد.

 فەرمانگەی داواکاری گشتیی مێرسین بە پاساوی ئەوەی لەسەر ئەکاونت و ئەژمارەکانیان لە میدیای دیجیتاڵ دا "پروپاگەندەیان بۆ  ڕێکخستن" کردووە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و فەرمانی بۆ دەستگیرکردنی ١٠ کارمەندی شارەوانی دەرکردووە.

 لە چوارچێوەی ئەو فەرماندا پۆلیس لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دا هەڵیکوتایە سەر ماڵی کارمەندانی شارەوانی و لەو هەڵکوتانەدا عەلی کایا، فەرهاد ئەرەن، ئا.ک، ب.ب، د.ب، هـ.س، ک.ب، م.ئـ-ئی، ئی.گ و س.م دەستگیرکران.

ئەو ١٠ کەسە دەستگیرکراوە براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی مێرسین.

ژ.ت