پەرلەمانی نەمسا پشتگیری خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی

دوو پەرلەمانتاری سۆسیاڵ دیموکراتەکان پێشنیاز بڕیاری (دۆزی داخستنی هەدەپەی) پێشکەش بە پەرلەمانی نەمسا کرد و پەرلەمانیش بە یەکدەنگی پێشنیاز بڕیارەکەی پەسەند کرد. پەرلەمانی نەمسا داوای لە حکومەت کرد هەوڵ بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا بکات.

Katharina Kucharowits و Petra Bayr پەرلەمانتارانی پارتی سۆسیال دیموکرات پێشنیاز بڕیاری (دۆزی داخستنی هەدەپەی) پێشکەش بە پەرلەمانی نەمسا کرد.

لە پێشنیاز بڕیارەکەدا داواکرابوو کە حکومەتی ڤیەننا پشتگیری لە هەدەپە بکات. نوێنەرانی حکومەتیش پێشنیاز بڕیارەکەیان وەرگرت.

بەم شێوەیە پێشنیاز بڕیارەکە لە پەرلەمانی نەمسا قبوڵکرا و داوا لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری کاروباری نەتەوەیی و ئەوروپا و بە گشتی حکومەت کرا کە لەم بارەیەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

هەروەها داواکرا حکومەتی نەمسا بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەوڵ بدات، بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی یاسایی و پێویستە هەوڵ بدرێت هەدەپە دانەخرێت.

لە پێشنیاز بڕیارەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هەدەپە سێیەم پارتی گەورەی تورکیایە و ئەگەر هەدەپە دابخرێت واتە حکومەتی تورکیا یاساکانی نێودەوڵەتی و پەیمانەکان پێشێل دەکات.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو تۆمەتانەی حکومەتی تورکیا دەخاتە پاڵ هەدەپە بێ بناغەن.

ف.ق