لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ (ڕۆنووس) لەڕێگەی دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپاوە دۆسیەی شێروان شێروانی و گۆهدار زێباری و سلێمان ئەحمەدی بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ڕەوانە کرد، پەرلەمانی ئەوروپاش بە نوسراوێکی فەرمی وەڵامی داوەتەوە و داوای بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات.
لەو وەڵامەی لە ماڵپەڕئی فەرمی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکراوەتەوە، دووپاتکراوەتەوە پەرلەمانی ئەوروپا ئاگاداری کەیسی شێروان شێروانی، سلێمان ئەحمەد و گوهدار زێبارییە و داوای لە کۆمسیۆنی خزمەتگوزاریی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کردوە بە دوادوچوون بۆ ئەو دۆسیانە بکات.
هەر لە وەڵامەکەدا دووپاتکراوەتەوە، ئاگاداری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەڕبڕینن لە کوردستان، وە یەکێتی ئەوروپا قسەی هەیە لەبارەی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەڕبڕینەوە لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە دەربارەی ئازادی ڕادەڕبڕین و ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و لەگەڵ بەرپرسان لەسەر هێڵ دەبن بۆ بەرەوپێش بردنی کاری مەدەنی و ئازادی ڕادەربڕین و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.