پەرتووکی 'زیندانی ئاکرێ' چاپ و بڵاوبووەوە

پەرتووکی زیندانی ئاکرێ، کەوتە بەردیدی خوێنەران. ئەم پەرتوکە لە نووسینی زانا مەهابادە و ڕێبوار هەمەوەندی لە تورکییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

زانا مەهاباد یەکێکە لە پەکەکە بەدیلگیراوەکان و لە زیندانی ئاکرێ ماوەتەوە و ئەم سەرگوزەشتەیەی نوسیوەتەوە. هەموو ڕووداوەکانی ناو ئەم پەرتووکە راستەقینەن، ئەم پەرتووکە دەقاودەق باس لە ڕووداو و ژیانی زیندانییەکانی زیندانی ئاکرێ دەکات.

ناوەڕۆکی پەرتوکی زیندانی ئاکرێ؛ باس لە بەسەرهاتی ئەو گەریلایانەیە کە لەساڵی ١٩٩٧ پەدەکە بە هاوکاری تورکیا هێرشی کردە سەر پەکەکە و چەندین گەریلایان بە دیل گیرت.

ئەم کتێبە تێگەشتنە لە ڕووداوەکانی زیندانی ئاکرێ. لەڕێگەیەوە زیاتر لەوسیاسەتەی پەدەکە تێدەگەین کە چۆن درێژەپێدەری سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە.

پەرتوکی زیندانی ئاکرێ ئێستا لەسەرجەم ناوەندە کتێبفرۆشییەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە.