پێش گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لیرەی تورکی دابەزی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، دیسان بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزی، هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە ١٩.٩٣ لیرە.

لیرەی تورکی لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٤٤٪ و لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ٣٠٪ بەهاکەی لەدەستدا.

وا بڕیارە لە یەکشەممەی ئایندە، ٢٨ ی ئایار، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و کەمال کلیچدار ئۆغلۆ کێبڕکێ دەکەن.

ڕەوشی ئابووری و هەڵاوسان و گرانی لە تورکیا، فاکتەری سەرەکیین بۆ یەکلابوونەوەی بڕیاری دەنگدەران.

ف.ق