پشتیوانی لە چالاکیی 'مافی مرۆڤ بۆ تامیلەکان'

چالاکیی "مافی مرۆڤ بۆ تامیلەکان" لە ٥٠ شاری ئەڵمانیا و لە یەک کات دا بەڕێوەچوو، لە شاری کرێفیڵد لەلایەن کوردانەوە پشتگیری لە چالاکییەکە کرا. لە چالاکییەکەدا داوای تێکۆشانی هاوبەش کرا.

چالاکیی "مافی مرۆڤ بۆ تامیلەکان" لە ٥٠ شاری ئەڵمانیادا لە یەک کات دا بەڕێوەچوو و لە شاری کرێفیڵد لەسەر بانگهێشتی دەستپێشخەریی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانیا، دی لینک، ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و چەندین ڕێکخراوی دیکە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا لە ناوچەی نیومارکتی کرێفێڵد بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییەکە کۆبوونەوە.

 ئەندامانی دەستپێشخەریی دۆستایەتیی کورد پۆستەرێک، کە وتەیەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر بوو و تیادا  نووسرابوو "نامانەوێت ببینە قوربانیی ڕق و کینەی پاکتاوکاری و سڕینەوە، ئێمە ئاشتیمان دەوێت" بەرز کردبووە.

لە چالاکییەکەدا داوای تێکۆشانی هاوبەش کرا و واژۆ بۆ کەمپەینی "دادپەوەری بۆ کورد / Justice for Kurds " کۆکرایەوە.

ژ.ت