پۆستەرەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بە هەموو شوێنێکدا بڵاودەکرێنەوە

کەمپەینی پۆستەرەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردوە لە زۆربەى وڵاتانی ئەوروپادا بەردەوامیی هەیە.

کەمپەینی پۆستەرەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردوە لە زۆربەى وڵاتانی ئەوروپادا بەردەوامیی هەیە.

مارسیلیا

گەنجانی کورد لە ٨هەمین رۆژی چالاکییەکەیاندا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە میترۆ، وێستگەی پاسەکان، تابلۆی ریکلامەکان و لە بەردەم زۆربەى رێکخراو و دامەزراوەکان دا پۆستەرەکانی ئۆجالانیان هەڵواسی و چالاکیی ٨هەمین رۆژیان لە ناوچەى بیلی دی مای مارسیلیا بەڕێوەبرد.

ئارنهێم

لە شاری ئارنهێمی هۆڵەندا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پۆستەر بە شارەکەدا بڵاوکرانەوە و لە شوێنە گشتییەکاندا هەڵواسران.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی فاتۆش ساغڵامگۆز لە ٢ شوێنی جیاجیادا بەڕێوەچوو.

لە موسیس ساکروم و ڤیلیمسپلین لە یەک کاتدا پۆستەرەکان هەڵواسران و ئاماژەى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد-یان تیادا خرابووە روو.

ئاراو و بێرن

لە شارەکانی ئاراو و بێرن-ی سویسرا لە چوارچێوەى ئەو کەمپەینەدا سەدان پۆستەر بۆ ئازادیی ئۆجالان بڵاوکرانەوە و لە شوێنە گشتییەکاندا هەڵواسران.

کۆڵن

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنج لە ئامستردامستراس و گیلدیرنستراسی و لە چەندین خاڵ دا پۆستەر هەڵواسران.

ژ.ت