ڕێپێوانکەرانی ئازادی: ١٧ ی شوبات دەچینە کۆڵن
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە سۆیسۆن بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات و گوتیان: "چۆن لە ساڵی ١٩٩٩ بە سەدان هەزار کەس چوونە ئیتاڵیا، دەبێت ١٧ ی شوبات هەموو کوردێک بچێتە کۆڵن".
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە سۆیسۆن بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات و گوتیان: "چۆن لە ساڵی ١٩٩٩ بە سەدان هەزار کەس چوونە ئیتاڵیا، دەبێت ١٧ ی شوبات هەموو کوردێک بچێتە کۆڵن".
"ڕێپێوانی ئازادی" ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سۆیسۆن لە ڕۆژی ٢١ یەکەم بەردەوامە. بێجگە لە کوردان و دۆستەکانیان، زۆرێک لەوانەی بە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرن، بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕێپێوانەکە بە جۆشوخرۆش ئەنجامدرا و لەلایەن چاپەمەنی فەرەنساوە ڕووماڵکرا.
پێش دەسپێکردنی ڕێپێوانەکە، جەماوەر لە وێستگەی شارەکە هەڵپەڕکێیان کرد و هونەرمەندانی تەڤ چاند بە گۆرانی پشتیوانی ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕاگەیاندراوی ڕێپێوانەکە گوترا: "با ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی ڕێبەر ئاپۆ. کوردان لە هەموو جێیەک بڕژێنە گۆڕەپان و خاوەنداری لە ڕێبەرەکەیان بکەن. چۆن لە ساڵی ١٩٩٩ بە سەدان هەزار کەس چوونە ئیتاڵیا، دەبێت ١٧ ی شوبات هەموو کوردێک بچێتە کۆڵن".
خەڵکی شارەکە بە گرنگییەوە لە چالاکییەکەیان ڕوانی، ڕێپێوانکەران چەند کیلۆمەترێک ڕێپێوانیان کرد و کۆڵانە دێرینەکانی شارەکەیان بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازاندەوە.
لە تەواوی ڕێپێوانەکە بڵاوکراوەکان دابەشکران دەربارەی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا. درووشم و سروودە شۆڕشگێڕییەکان گوترانەوە.
وێستگەی "ڕێپێوانی ئازادی" سبەی لە ڕیم دەبێت.