ڕێپێوانی ئازادی پاریس بۆ باڵکێشانە سەر پیلانگێڕیی ٢٥ ساڵە بە ٢٥ کەس بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ درێژەی کێشا، گەنجانی کورد لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا لە ١٠ ی شوبات، ٢٠٠ ئەنتەرناسیۆنالیست لە ١٣ وڵاتەوە لە شاری بازلی سویسرا دەستیان پێ کرد، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆتایی هات.
ڕێپێوانکەران کە لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. درووشمەکان بەرزکرانەوە و خەباتی جەماوەریی ئەنجامدرا، دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات ڕای گشتی ئاگادارکرایەوە.
دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە شەرمەزارکرا، ڕێپێوانەکە لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا کۆتایی هات.
کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا.
لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەڕەشەیەکی جدیە بۆ ژیانی هەموو زیندەوەران و تیشکخرایە سەر گرنگی پارادایمی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن و مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ڕێپێوانکەرانی ئازادی ١٦ ی شوبات "کۆنفرانسی ڕێبەرێتی"یان ڕێکخست.
ئەندامی تەژەکە-ئا مەدیا بۆتان تیشکی خستەسەر تێکۆشانی گەلی کورد و ژنان دژی پیلانگێڕی.
مەدیا بۆتان تیشکی ئاماژەی کرد بە مانگرتن لە خواردن و گوتی تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەردەوامە.
بەناوی "دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان"، زوڵفو بینگۆل باسی قۆناغی سەرەتای پیلانگێڕی و مانەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆما کرد.
گوتی: "لە ڕۆما ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بازنەیەکی ئاگریان لەدەوری ڕێبەرێتی دروست کرد. گەلی ڕۆما یەکبوونێکی مەزنی لەگەڵ گەلی کورد نیشاندا. ١٠ ڕۆژ ئەنتەرناسیۆنالیستەکان هاوشانی گەلی کورد لە ڕۆما دژی پیلانگێڕی وەستان. پێشوازییەکی گەرمیان کرد و چالاکیان ڕێکخست".
بینگۆل ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گوتویەتی: "گەلی ئەوروپا ئێستە لە ئێمە تێناگا. بەڵام گەنجەکانیان باشتر لێمان تێ دەگەن". دووپاتی کردەوە، بەشداربوونی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە ڕێپێوانی ئازادی و شەهیدبوونیان لە ڕۆژئاوا، سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە.
لە باسی دووەمی کۆنفرانسەکەدا پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە، عومەر گونەش میوان دەبێ. بڕیار وایە باس لە ڕۆژی پێش پیلانگێڕی و بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و بەفراوانبوونی ئەشکەنجەی سیستەماتیک بکات، هەروەها لەوە دەدوێت چۆن لەڕێگەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەوڵەتی تورک مافە نێونەتەوەییەکان و دەستوور پێشێل دەکات.