ڕێپێوانی 'گەشتی ئازادی' دەستیپێکرد

ڕێپێوانی "گەشتی ئازادی"ی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە ئەوروپا دەستیپێکرد.

بە بەشداری نزیکەی ٤٠ ئینتەرناسیۆنالیست و ٢٠٠ کورد کە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و بۆلیڤیا، ڕێپێوانی "گەشتی ئازادی"ی دژی گۆشەگیری و لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.

سەدان گەنج کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە دۆرتمۆند (نەجەدەکە) کۆبوونەوە، بە دروشمی 'لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستن کراو بەرەو ئازادی ڕێبەرایەتی' لەبارەی ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان زنجیرەیەک کۆنفرانسیان ئەنجامدا.

لە یەکەم رۆژی رێپێوانەکەدا گەنجان لە دۆرتمۆندەوە تا بۆخوم بە پێ بڕی و سەرلەبەیانی لە ئێچ بی ئێفی دۆرتمۆند کۆبوونەوە.

بەر لە رێپێوانەکە گەنجان بە هەڵپەڕکێ و دروشمەوە لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە و دواتر کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان سازکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو:

"ئێمە گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆناڵیست یەک دەگرین؛ لە دژی سەرمایەداری، فاشیزم و داگیرکەری ئێمە خۆڕاگری دەکەین و سەردەکەوین. ئێمە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لەپێناو هێنانەدی خەون و ئاواتی ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

ماوەی ٣٠ مانگە ئێمە هیچ هەواڵ و زانیارییەکمان لە رێبەر ئاپۆ نییە. ئەو دۆخە مایەی دڵتەنگی و خەمە بۆ ئێمە. لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ چیمان پێبکرێت لە سەر ئەو بنەمایە لە هەموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشین.

رێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی بە تێکۆشانی ئازادی ژن، دیموکراسی بنچینەیی و ئیکۆلۆژیک بەخشی. رێبەر ئاپۆ چارەکە سەدەیەک لە دوورگەی ئیمراڵی بێ وچان خۆڕاگری دەکات. رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ژوورێکی تاکەکەسیدا، کە لە جیهاندا هاوشێوەی نییە، ئەشکەنجە دەدرێت و سزای دیسپلین بەسەریدا دەسەپێنرێت. سەرباری یاساکانی مافی مرۆڤیش رێگەی پێنادرێت بنەماڵە و پارێزەرانی ببینێت.

ئێمە بۆ بەشداری لە گەشتی ئازادی، بۆ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ بە یەکدەنگی هاوار دەکەین و بانگەواز رادەگەیەنین. لە کەسایەتی ئازادیی رێبەر ئاپۆدا ئێمە داوا لە هەموو گەنجانمان دەکەین کە لەپێناو ئازادی ژنان، دیموکراسی و ئیکۆلۆژی لەگەڵ رێپێوانی ئێمەدا بن! وەرن ببن بە بەشێک لە رێپێوانی ئازادی. بە گیانی ئاپۆیی بەرەو گەشتی ئازادی!

بەرنامەی رێپێوانەکە:

رێپێوانەکە لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە دەستپێدەکات و لە کۆڵن کۆتایی دێت. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە خاوەنداری لە چالاکیەکەمان بکەن.

گەنجان لە دووەم رۆژدا لە بۆخومەوە بەرەو ناوەندی شاری ئەسەنەوە رێدەپێون. لە رۆژی سێیەمدا ئێمە لە وێستگەی شەمەندەفەری ئۆبەرهاوسن (بانهۆف) بەرەو دۆیسبورگەوە رێپێوان دەکەین. لە رۆژی چوارەمدا گەنجان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی لە وێستگەی شەمنەدەفەری نیئوس کۆدەبنەوە و لەوێوە بەرەو ناوەڕاستی شاری دۆسێلدۆرف رێپێوان دەکەن.

لە ٨ی ئەیلول لە رۆژی پێنجەمی رێپێوانەکەدا چالاکوانان لە کۆڵنەوە بەرەو ناوەندی شاری مولهەیم رێپێوان دەکەن و لە ئێوارەدا کۆتایی بە گەشتەکە دەهێنن".

هـ . ب