ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: متمانەمان بەخۆمان هەیە، سەردەکەوین

بەشداربووانی 'رێپێوانی مەزنی ئازادیی' کە گەیشتنە قلابان، ڕایانگەیاند: "با هەمووان دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. با پێکەوە چارەسەرەی بێنین، متمانەمان بەخۆمان هەیە، سەردەکەوین".

بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراسیانە، "رێپێوانی مەزنی ئازادیی" لە ڕۆژی ١ی شوبات لە شاری قەرس و وانەوە دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی ٥ــەمیندا بەردەوامە. ڕێپێوانان به به شداری لقی وان له بەردەم بینای پارتی یه کسانی و دیموکراسی گەلان له ناوچەی قلابانی شڕناخ کۆبوونەوە. سەرەڕای ساردی کەشوهەوا، بۆ ماوەیەکی زۆر دروشم وترانەوە و ئامادەبووان دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانان" و "نا بۆ گۆشەگیری، ئێستا کاتی ئاشتیە"یان وتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جۆش و خرۆشێکی زۆر هەبوو و پەرلەمانتاری دەم پارتی جۆلەمێرگ ئۆزنور بارتین قسەی کرد و وتی: " ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە و وتی، ئێمە ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرەی سیاسی بۆ پرسی کورد دەخوازین. ئێمە لە ١ی شوباتەوە لە قەرس و وان دەستمان بە ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کردووە. گوند بە گوند، گەڕەک بە گەڕەک. گەلی کورد چارەسەری بۆ گەلی کورد و ئازادی ڕێبەرەکەی داوا دەکات.' هەموو ئەوانەی دیموکراسی و ئازادی و یەکڕیزی و یەکسانییان دەوێت، پێویستە پشتگیری لە ڕێپێوانەکە بکەن. ده‌نگیان به‌رز بكەنەوه‌. با پێکەوە چارەسەری بهێنین. ئێمە باوەڕمان بە خۆمان هەیە، سەردەکەوین".

چالاکییەکە بە دروشمی "لە بەرامبەر گۆشەگیریدا بە دەست بخنە دەستی یەکەوە" کۆتایی هات.

پاشان ڕێپێوانان لەگەڵ کاسبکارەکان کۆبوونەوە. دواتر ڕێپێوان بەرەو شارۆچکەی گوندیکێ مەلێ سەر بە شڕناخدا تێدەپەڕن.