ڕێپێوانی ئازادی لە مولەن بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مولەنی فەرەنسا بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مولەنی فەرەنسا بەردەوامە.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانی درێژی ئازادی ٢٥ ڕۆژە دەستی پێ کرد. ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی ١٠ هەمیندا لە شاری مولەنی فەرەنسا بەردەوامە.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرانەوە. جەماوەر دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
ڕێپێوانکەران بۆ ئاگادارکردنەوەی کەسانی دەوروبەر بڵاوکراوەیان دابەشکرد. دۆسیەکانیان سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی فەرەنسا کرد.
بەناوی چالاکوانانەوە، ئەرداڵ شاهین قسەی کرد، ڕایگەیاند ڕێپێوانەکەیان لە ١٥ ی شوبات لەبەردەم بینای سی پی تی بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک کۆتایی دێت، گوتی: "ئەمڕۆ لە دەیەمین ڕۆژی هەڵمەتەکەین. سبەی دەگەینە ئێڤری. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا لە خراپترین هەلومەرجدا بە دیل گیراوە. ناتوانێت ڕەواترین مافەکانی وەک دیدار لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بەکاربهێنێت. بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی وی، ڕێپێوانی درێژمان دەست پێکرد.
گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی هەمیشە لە ڕۆژەڤی گەلی کوردی دەرەوەی وڵاتدایە. سی پی تی دوو ساڵ لەمەوبەر سەردانی ڕێبەر ئاپۆی کرد، بەڵام هیچ سەبارەت بەو سەردانە هیچ لێدوانێکی نەدا. هەر بۆیە بڕیارماندا لە ١٥ی شوبات لەبەردەم بینای سی پی تی کۆتایی بە ڕێپێوانەکەمان بهێنین".
لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا، ڕێپێوانکەران گۆرانی و دروشمیان بەرزکردەوە. گروپی ڕێپێوان و دۆستەکانیان بە زمانی فەرەنسی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و جڤاکیان ئاگادار کردەوە. جەماوەرەکە لە دەوری ڕێپێوانکەران کۆبوونەتەوە و کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.
بەپێی کاتی هەرێمی، کاتژمێر ١٨:٠٠ کۆبوونەوەیەکی گەل لە ناوەندی گەلی مولەن بەڕێوەدەچێت.
ڕێپێوانەکە سبەینێ لە شاری ئێڤری باشووری پاریس بەڕێوە دەچێت.