ڕێپێوانی ئازادی لە فەرەنسا لە ڕۆژی ٢٣ هەمدا بەردەوامە

ڕێپێوانی ئازادی لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ لە ڕۆژی ٢٣ هەمدا لە شاری نانس بەردەوامە. بە گوتنی "دڵی هەریەکەیان هێندەی وڵاتێک مەزنە" سڵاو لە ڕێپێوانکەران کرا.

ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٣ ڕۆژ پێش ئێستە لە پاریس دەستی پێ کرد، ئەمڕۆ لە نانس بەردەوام بوو.

ڕێپێوانی ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەک کوردستانی و دۆستەکانیان تا بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری نانس بەردەوام بوو.

هاوڵاتیانی دەوروبەر لەبارەی هێرشەکانی قڕکردنی ئیمراڵی کە ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئاگادارکرانەوە. لەسەر ناوی جڤاکی ئیسلامی کوردستان چالاکوانێکی بەشداربوو، قسەی کرد.

ئەم چالاکوانە تیشکی خستە سەر گۆشەگیری و ڕایگەیاند گەلی کورد ئەم گۆشەگیریەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکات و گوتی: "لە ١٧ ی شوبات پێویستە سەدان هەزار کەس لەگەڵ خێزانەکانیان ڕووبکەنە شاری کۆڵن. تەنها بەم جۆرە دەتوانین پەیام بە داگیرکەران و هەموو جیهان بدەین. پێویستە ڕێپێوانی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بکەین بە وەڵامێک. ئێمە لە شەقامەکان دەبین، تا ئازادی سەرۆکمان، بێدەنگ نامێنین. ئەمە ئەرکێکی جڤاکی و ویژدانی و ئەخلاقییە. لەسەر ناوی جڤاکی ئیسلامی کوردستان بەشداری ئەم ڕێپێوانە بووم. سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەم ڕۆژانە لێرە ڕێپێوان دەکەن. دڵی هەریەکەیان هێندەی وڵاتێک مەزنە. لە دڵەوە پیرۆزباییان لێ دەکەم. هەموومان لە ١٧ ی شوبات لە کۆڵن دەبین. بژی سەرۆک ئاپۆ! بژی کورد و کوردستان".

ڕێپێوانەکە بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو، سەر لە ئێوارە کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دەدرێت.

ڕێپێوانی ٢٥ کەسی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە نوێنەرایەتی ٢٥ ساڵی دیلگرتن دەکات، لە ڕۆژی ٢٤ هەمدا لە مێتز بەردەوام دەبێت.