"ڕێپێوانی ئازادی" لە ئامیان بە جۆشوخرۆشەوە ئەنجامدرا

وێستگەی ئەمڕۆی "ڕێپێوانی ئازادی" لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ لە شاری ئامیان بوو. ڕێپێوانکەران لە ١٩ هەمین ڕۆژدا بە جۆشەوە درێژەیان بە خەباتەکەیان دا.

ڕێپێوانی درێژ لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٩ هەمین ڕۆژدا کۆتایی هات. گۆڕەپانی چالاکییەکەی ئەمڕۆ شاری ئامیان بوو.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا هەزاران بڵاوکراوە دابەشکران، لەڕێگەی ڕاگەیاندراوەوە گەلی هەرێمەکە دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگادار کرانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە، پاشان چالاکوانان بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵپەڕکێیان کرد و پوختەیەکیان دەربارەی ڕەوشی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد ڕاگەیاند.

پاشان ئەو پۆستکارتانەی لە تەواوی ڕۆژەکەدا کۆکرانەوە، نێردران بۆ ئیمراڵی. لەسەر پۆستکارتەکان درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی پەکەکە" و "بژی کوردستانی ئازاد"یان نوسی.

پاشان چالاکوانان بۆ کۆبوونەوەی گەل چوونە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئامیان. لەوێ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەسەر ئامانجی چالاکییەکانیان و بەرپرسیارێتییەکانیان وتوێژیان کرد.