'پێویستە بکوژانی ئەلچی بێسزا نەمێننەوە'

پلاتفۆرمی هاوبەشی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێنج ساڵ بەسەر کوشتنی تاهر ئەلچی تێدەپەڕێت و دانیشتنی دادگاکەی بەڕێوەدەچێت، پێویستە بکوژانی بێسزا نەمێننەوە.

پلاتفۆرمی هاوبەشی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی تاهر ئەلچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد کە ساڵی ٢٠١٥ کوژرا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە داواکەی ئەلچی بە سزانەدان کۆتایی پێنایەت.

لە راگەیەنراوەکەدا بەبیرهێنرایەوە کە ئەحمەد هاکان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنیدا ئەلچی کردە ئامانج و دواتر کوژرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە دوای ٥ ساڵ داواکەی ئاڵچی بو دادگا گواسترایەوە، لەبەرئەوەی کە ١١١ ڕۆژ لێکۆلینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوام بووە، بەڵگەکان ونکراون. لەگەڵ ئەوەی کامیراکان و وتەی شایەدحالەکانیش لەبارەی هێزە چەکدارەکانی دەولەت هەیە، بەڵام دوای چەند مانگێک سەرلەنوێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و ئەوەش گۆمانەکان زیاتر دەکات.

لە کۆتاییدا ڕاگەیەنراوە کە ئەلچی ژیانی خۆی پێشکەش بە ڕاستیەکان کرد و داواکرا، بکوژ و بەرپرسیارانی کوشتنی ئەلچی سزا بدرێن.

ف.ق