پەیامی کەجەکە بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت: ساڵی ٢٠٢٤، ساڵی سەفەربەرییە

دەیان هەزار کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە نەورۆزی فرانکفۆرت کۆبوونەوە، کەجەکە بۆ پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆز پەیامێکی نارد و گوتی: "پێویستە ساڵی ٢٠٢٤ بکەیەنە ساڵێکی ئەنجامدار، ساڵی ٢٠٢٤ وەک ساڵی سەفەربەری وەردەگرین".

نەورۆزی ئەمساڵ لەلایەن کۆن-مەد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لەلایەن دۆستانی کورد لە سەرانسەری جیهانەوە دەستی پێ کرد، بە درووشمی "نەورۆز ئازادیە، ئازادی تۆ، ئازادی ئێمەیە" پیرۆز دەکرێت.

لە گۆڕەپانەکە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی نەورۆز بەرزکرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا، بە درووشمەوە سڵاوکرا لە تەکنیکی شەڕی نوێی هەپەگە دژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان. چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە و سڵاو لە گەریلا کرا. 

هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا گوتی: "پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکەین. تێکۆشانمان مەزن بکەین، بانگەواز لە دەوڵەتی ئەڵمان دەکەین، دەست لە هاوکاری ئەردۆگان هەڵبگرن".

هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆک گوتی: "ئیرادەمان زنجیری ئیمراڵی دەشکێنێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەردەچێت و پێکەوە نەورۆز لە ئامەد پیرۆز دەکەین".

دوای چالاکی هونەری گرووپی مەد، پەیامی کەجەکە بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت خوێنرایەوە.

" ئەمڕۆ یەکێکە لە ڕۆژە گرنگەکانی مێژوو، نەورۆز. بە گەرمی ئاگری نەورۆز سڵاو لە هەمووتان دەکەین و نەورۆزتان پیرۆز دەکەین. بەخێربێن بۆ ئەم ئاهەنگە واتادارەی نەورۆز. لە کەسێتی ئێوەدا جارێکی تر پیرۆزبایی لە گەلانی دێرینی میزۆپۆتامیا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان و ژنان و گەنجان و کرێکاران و هەموو بندەستان دەکەین.

نەورۆز ڕاپەڕینێکی بەهێزە لە دژی ستەم و کۆیلایەتی و چەوسانەوە. سیمبولی بەرخۆدانی گەلی کورد و گەلانی میزۆپۆتامیایە کە لە دژی ستەمی زوحاکەکان ڕاپەڕین و بەرخۆدانیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. گەلی کورد هەزاران ساڵ بە حەسرەتی ئازادییەوە پێشوازیی لە نەورۆز کرد و بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی گێڕا. گەلی کورد کە دامەزرێنەرانی نەورۆزە، بە درێژایی مێژوو بەرەنگاری ستەم و چەوسانەوە بووەتەوە و درێژە بە نەریتی نەورۆز دەدات. هەروەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێ کردووە، گەلی کورد وەک گەلی نەورۆز هەبوونی خۆی پاراستووە و ژیاوە. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

سڵاو و خۆشەویستی و ڕێزی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەو دۆست و ژنانە دەکەین کە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خەبات دەکەن و ساڵانێکە بە باوەڕی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازادەوە لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورد وەستاون، نەورۆزی هەموویان پیرۆز دەکەین. ئەو خەباتانەی کە دۆستانی کورد پێشەنگایەتیان کردووە و لە ڕێگەی هەڵمەتی ئازادییەوە بەڕێوەیان بردووە، واتای بەخشی بە نەورۆزی ٢٠٢٤ و بەهێزتری کرد. لە مێژووی کوردستاندا نەورۆز وەک بەرخۆدانی گەلی کورد و گەلان لەدژی ستەم پەرەی سەندووە.

ئەم نەریتە مانادارە، واتە بەرخۆدانی ستەملێکراوان بەرامبەر ستەمکاران، بە سەرکردایەتی پەکەکە، بەرخۆدانی گەلی کورد ماوەی نیو سەدە مانای خۆی زیاتر کردووە و لەگەڵ ڕزگاریخوازیشدا بەردەوامە.

ئەم نەریتە واتادارە، واتە بەرخۆدانی ستەملێکراوان دژی ستەمکاران، بە پێشەنگایەتی پەکەکە و بەرخۆدانی گەلی کورد نیو سەدەیە مانای خۆی مەزنتر کردووە و لەسەر ڕێگەی ئازادی بەردەوامە. مەزڵوم دۆغان لە سەردەمی ئێمەدا نەورۆزی زیندوو کردەوە. ساڵی ١٩٨٢ بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لە دژی ستەم لە زیندانی ئامەد دەستی بە بەرخۆدانی مەزن کرد و بوو بە کاوەی سەردەم. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی مەزڵوم دۆغان و زەکیە و ڕەهشان و ڕۆناهی و بێریڤان، هەموو شەهیدانی نەورۆز بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین.

لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە ئامانجی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، تا ئێستا چالاکیی زۆر گرنگ و واتادار و مەزن ئەنجامدراوە. ئەم هەڵمەتە کە لە لایەن کۆمەڵێک دۆستەوە دەستی پێ کرد، بە پاڵپشتی هەزاران ڕۆشنبیر و نووسەر و سیاسەتمەدار و هونەرمەند و کرێکار و ژن و گەنجی جیهان کە بە باوەڕیان بە ئایدیاڵی ئازادی و دیموکراسییەوە تێدەکۆشن، مەزنتر بوو . جارێکی تر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوانی و بەشداری خۆیان لەم خەباتە پیشاندا. تا ئەمڕۆش وەک تەڤگەرەکەمان هەوڵمان داوە بە هەموو هەبوونمانەوە لە پاڵ ئەو هەڵمەتەدا بوەستین کە دۆستانمان دەستیان پێ کردووە. هەڵوێستی یەکگرتووی گەل و ژنان و دۆستان لەگەڵ تێکۆشانی ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەی دڵخۆش کردووە و باوەڕمانی بە بەها گەردوونییەکان پتەوتر کردووە.

نەورۆزی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی لە هەموو جێگەیەک لەلایەن گەلەکەمانەوە پیرۆز دەکرێت. ئەم نزیکایەتی و هەڵوێستە زۆر واتادارە. ئێمە پێمان وایە بە نەورۆزی ٢٠٢٤ هەڵمەتی ئازادی بەهێزتر دەبێت و دەگاتە قۆناغێکی نوێ. ئێستا دەبێت ئەنجامێک بنیات بنێین کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکات و هیواکانی گەلی کوردستان بۆ ئازادی بەدیبهێنین. بۆ ئەمەش پێویستە لە هەموو شوێنێک تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین.

گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، هێرشی داگیرکاری و قڕکردن دژی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە. لە ئیمراڵی یاسا نەماوە. مەزنترین نادادی لە جیهاندا ڕوودەدات. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ئیمراڵی گۆشەگیریی ڕەهای بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپاندووە و هێرشی داگیرکاری و قڕکردنی دژی گەلەکەمان زیاتر کردووە. هێرشەکانیان بۆ سەر کوردستان و بەتایبەت ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگدایە. هێرشەکانی ڕۆژئاوا بە ڕوونی تاوانی جەنگە. ئێستا پلانی نوێ بۆ کوشتنی کورد دادەڕێژێت. وەک تەڤگەر و گەل سەبرمان بەرامبەر گۆشەگیری و ئەشکەنجە و هێرشی داگیرکاری و قڕکردنی ڕژێمی پاشڤەڕۆ و فاشیست و نکۆڵیکار و نەژادپەرست نەماوە.

پێویستە تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان و داگیرکاری و قڕکردن و چەوسانەوە زیاتر بکەین و ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵێک کە ئەنجامەکانی تێدا وەربگرین. ئێمە ساڵی ٢٠٢٤ بە ساڵی سەفەربەری دەزانین و وەها لێی دەڕوانین. پێویستە گەلەکەمان و دۆستەکانمانیش وەها لێی بڕوانن و بەم پێیە تێکۆشانی خۆیان مەزنتر بکەن. هەڵمەتی ئازادی بەم شێوەیە چاوەڕێی هەڵوێست و بەشدارییەکی وەهامان لێ دەکات. ئێمە پێمان وایە پێکەوە ئەمە سەردەخەین و ئەنجام بەدەست دەهێنین. لەسەر ئەو بناغەیە، دیسانەوە نەورۆزی ٢٠٢٤تان لێ پیرۆز دەکەین، سڵاو لە تێکۆشانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".

کاتێک پەیامی کەجەکە بۆ نەورۆزی فرانکفۆرت خوێنرایەوە، چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە".