پەیامی نەورۆز لە گەبزە: کۆتایی بە گۆشەگیریی تووندی سەر وڵات دێنین
لە کۆجائەلی سەرەرای بارینی بەفرێکی زۆر، هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز چوونە مەیدانی نەورۆز و ئاهەنگیان گێڕا.
لە کۆجائەلی سەرەرای بارینی بەفرێکی زۆر، هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز چوونە مەیدانی نەورۆز و ئاهەنگیان گێڕا.
لە کۆجائەلی تورکیا سەرەڕای بارینی بەفری زۆر و کەش و هەوای سارد، بە دروشمی "کاتی سەرکەوتنە" و بە حەماسەتێکی زۆرەوە هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز بەڕێکەوتن. ئاهەنگەکە لە مەیدانی بازار لە گەڕەکی مەولانای گەبزە پیرۆزکرا و عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەلاحەدین یڵماز ئامادەیی ئاهەنگەکە بوون. پانکارتی "کاتی سەرکەوتنە" و "نەورۆز پیرۆز" بە کوردی و تورکی هەڵواسران. هەروەها گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵا ڕازێندرایەوە. جەماوەریش دروشمەکانی "بژی نەورۆز و نەورۆز پیرۆز" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" یان دەوتەوە.
لەکاتی چونەناوەوەی گۆڕەپانەکە، پۆلیس بەبەردەوامی ئاستەنگی دروست دەکرد. پۆلیس ڕێگری لە هاوڵاتیان کرد بچنە ناو گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە جلی سەوز و سوور و زەرد و کوردییەوە. هاوڵاتییەک بە جلی سوورەوە کاردانەوەی بەرامبەر بە کردوەکانی پۆلیس پیشاندا و پۆلیس بە زۆر ئەو هاوڵاتیەی لە ناوچەکە دوورخستەوە.
بە هەڵپەڕکێ دەستی پێکرد
گەل چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە چوونە گۆڕەپانەکە و ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ دەستی پێکرد. پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە. هەرچەندە بەفرێکی زۆر دەباری و کەش و هەوا زۆر سارد بوو، بەڵام گەل چووە ناو گۆڕەپانی نەورۆزەوە و خولەکێک ڕێزیان بۆ ئەو کەسانە گرت کە لە تێکۆشانی دیموکراسی و شۆڕشدا گیانیان لەدەستداوە.
"ئێمە هاوپەیمانی دیموکراتیک دروست دەکەین"
لەو ئاهەنگەدا، محەمەد سەلیم ئاکبۆغا، سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی کۆجائەلی، کاردانەوەی لەسەر ئاستەنگەکانی چوونە ناوەوەی گۆڕەپانەکە پیشاندا. ئاکبۆغا ڕایگەیاند، کە ئێستا سەدان سیاسەتمەدار لە زینداندان و وتی: "هەروەها جەژنی نەورۆزی زیندانیان پیرۆز دەکەم. ئێمە فراوانترین هاوپەیمانی دیموکراتی لە شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا دروست دەکەین. ئاکەپە لە هەڵبژاردندا تێکدەشکێت. ئێمە لە هەڵبژاردندا هاوکار دەبین لە بەڕێوەبەرایەتییەکە و کەس ناتوانێت ڕێگری لەم کارە بکات"
'ئاگری نەورۆز ناکوژێتەوە'
لەیلا ئاکگون هاوسەرۆکی هەدەپەی گەبزەش رایگەیاند کە لەدژی ئەو کەسانەی هەموو شتێک رەتدەکەنەوە، وڵامێکی زۆر بەهێز لێرە لە گۆڕەپانی نەورۆز هەیە. ئاکگون باسی ئەوەی کرد کە تاوەکو عەشقی تێکۆشان هەبێت، کەس ناتوانێت ئاگر نەورۆز بکوژێنێتەوە.
"نەورۆزمان بەدەستهێناوە"
عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە، لە مەراسیمەکەدا وتی: "ڕێگە بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد نەدراوە بچنە گۆڕەپانەکە، چونکە ئەوان دوژمنی هەمەجۆری و هەمەچەشنین. ئایا نازانن تۆ دەتەوێت چاندی نەورۆز پیرۆز بکەیت؟ ئێمە بە تێکۆشانی گەورەمان نەورۆزمان بەدەست هێناوە. سەرەڕای زستانە قورسەکان، ئێمە زاڵ هەمەچەشنی ئەم جوگرافیایەدا جێگیر دەکەین. نەک تەنها گۆشەگیری نێو زیندانەکان، بەڵکو کۆتایی بە هەموو گۆشەگیری و بێ یاساییەکان دەهێنین کە لەم وڵاتەدا سەپێنراوە"
ئاهەنگی نەورۆز بە گۆرانیەکانی ڕوکەن دەمیر کۆتایی هات.
ف.ق