پەیامی نەورۆزی گیراوانی دۆزی پەکەکە وپاژک: بەروە سەرکەوتن دەچین

بە ناوی گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک دەنیز کایا بە بۆنەی نەورۆز ڕاگەیەنراوێکیدا و وتی، " ئێمە دەمانوەویت بڵێین کە ئێمە سوورین لە سەر هەڵمەتی سەرکەوتن."

دەنیز کایا لە پەیامی نەورۆزی خۆیاندا بە ناوی گیراوانەوە وتی، " نەورۆز کە ناوی ڕۆژێکی هەرە بەواتای قەبووڵبوونی ژیانە، بە ئاگری بەرخۆدانی گەش بوون نیشانی دەدات کە لە سەر بنگەی کۆمەڵگەبوون، یەکێتی سەرکەوتنی بێ هاوتایە لەدژی زووڵم مسۆگەر دەبیت. مانگەکانی بەهار کە لانکەی هەستی ژیانە  پێکەوە هەموو بزێۆ بوونی ژینگەیە، دڵسۆزی بۆ خاک کە ڕۆحی کردووەتە بەری و بەو رەنگە خۆی پاراستوویە."

لە بەردەوامی پەیامەکەی گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژکدا هاتووە،" بزرێک کاتێک دەکەوێتە ناو خاک و سەوز دەبیت،

نەورۆز گۆڕانی بەرخۆدانی گەلانە کە لە دژی سیاسەتی زووڵمی دەسەڵاتداران ڕاپەرێون و وترا، " نەورۆز لەلایەک مزگینی بەهارە و لەلایەکی ترەوە لە ناو ئەمرۆژەدا ترس دەخاتە ناو دڵی قڕکر و دەسەڵاتدارانێک کە لە دەرەوەی ژیانی کۆمەڵگەدان. بەواتای و گرینگی ڕۆژێکی ئاوەها، ئێمە وەک گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە بەندیخانەکانی کوردستان و تورکیا، ساڵیادی ٢٦٣٣هەمی جەژنی ژیانەوەی نەورۆز، لە ڕێبەرەکەمان کە بە شێوەیەکی بێ وێنە لە ئیمڕالی بەرخۆدان دەکات، لە شەهیدە قارەمانەکان، لە گەلان، لە ئەو کەسانەی کە لە چیا، دەشت، شارەکان لە دژی زوڵمی فاشیزم بەرخۆدان دەکەن ، پیرۆز دەکەین.

 وەک دەزانرێت بە درێژایی مێژوو بەردەوام بەرخودێر پەیدا بوونە کە لە هەمبەر زوڵمدا بەرخۆدان بکەن. نەورۆز کە هێمای کۆمەڵگەی سەربزێوی بەرخودێرە، بە گورزەکەی کاوەی ئاسنگەر لە میشکی زوحاکی زاڵمی داوە، ئەوە ورەی داوە بەگەلان کە خۆیان بەڕیوە بەرن، تێکۆشانی هاوبەش و یەکیتی سەرکەوتنێکی بێ هاوتا لە گەل خۆیدا دەهێنێت. بە هەزاران لە مرۆڤەکان کە دەستنیشان دەکەن، لە ژێر سێبەری زوحاکدا ناتوانن بژین، لە مەیدانەکان، بە هەلهەلەی بەرخۆدان گۆڤەند دەگێڕن و لەهەر هەڵوومەرجێکدا خاوەنداریەتی لە کلتوور و هەبوونی نەتەوەیی خۆیان دەکەن. لە کاتێکی ئاوەهادا کە ئێمە لە ساڵیادی ٤٣هەمی پارتەکەمان پەکەکداین، دەزانرێت کە بە تێگەییشتن و خوێندنەوەی لە واتای نەورۆز تێگەییشتووین و خۆمان گەیاندووەتە ئەم ئاستە. دامەزراندن و بەرەو پێش چوونی پەکەکە لە واتای نەورۆز وەرگیراوە. هەر بۆیە ڕێبەرایەتی دەلێت ' پەکەکە پارتییەکی نەورۆزە.  ئێمە بی هۆکار لەم رۆژەدا دەستمان بە پکەکە نەکردووە'. پەکەکە بە ڕوودانی نەورۆز دەژیت. سەرەتا کاوەی سەردەم مەزڵووم دۆغان هەتاکوو سەما ، ڕووناهی، بێریڤان، ڕاحشان، لێرەشدا هەتا زولکوف و ئایتان، بەدلسۆزی شەهیدانی خۆمان ، نەرۆز دەکەینە پێوانی تێکۆشانی خۆمان.

بە ناوی گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە چالاکی مانگرتن لەخواردنی خۆمان کە لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم بەم لاوە بەردەوام دەکات، بە جۆشی نەورۆز بەردەوام دەکەین و ئێمە هیچکات لە جۆشی بەرخۆدانی خۆمان لە دژی فاشیزمدا پاشەکشێ ناکەین. سەرکەوتنێک کە لە دژی فاشیزمی قڕکەری داگیرکەر لە گارێ دەست کەوت،ئاستی گۆڤەندی بەرخۆدانی ژنان لە مەیدانەکانی ٨ی ئادار و نەورۆز پیشوازی دەکات. ئێمە لە بەندیخانە جۆش و ورەی گەلەکەمان بەرزدەکەینەوە و دەلێین کە ئێمە بە مسۆگەری بەرەو سەرکەوتن وهەڵمەتی ئازادی هەنگاو دەنێن. چالاکی ئێمەی بەرخۆدان بە ڕێکخستن و بەرنامە بەردەوام دەکات، لە دژی هەر جۆرە سیاسەتی تەسفیە بە هێزێکی زۆرترەوە ڕادەوەستین و بە هەڵمەتی ئازادی، بە ناوی شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەر کردنی ئازادی فیزیکی  ڕێبەرایەتی ئێمە بانگەوازی لە ڕۆشنبیران، مرۆڤە دیموکرات و گەلی وڵاتپارێز دەکەین لە جەژنی نەرۆزدا لەدژی فاشیزمدا بووەستنەوە، بەرخۆدان بکەن."

ک-ش